نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 20ی ئابی 2020، نرخی نه‌وتی خاو و برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌كرا.

یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برینێت به‌ 45 دۆلار و 2 سه‌نته‌.

هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به‌ 42 دۆلار و 71 سه‌نته‌.

بەهۆی ململانێکانی نێوان روسیا و سعودیە وەکو دوو گەورەترین هەناردەکاری نەوت لەلایەک و کەمبوونەوەی خواست لەسەر کڕێنی نەوت لەلایەن کڕیارەکانەوە، مانگی ئازار بەهای نەوتی برێنت بۆ نزمترین ئاستی دابەزی و لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.

Back to top button