ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگایانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بۆ ئه‌مڕۆ مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌زگایه‌ك دابه‌ش ده‌كات.

به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كه‌ پێشتر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 20ی ئابی 2020، ئەم وەزارەت و دەزگایانە مووچە وەردەگرن:

وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان

کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانی سیاسی

ئەنجوومەنی ئاسایش

دەزگای گشتیی ئاسایش

وەزارەتی پەروەردە.

رۆژی هەینی 21ی ئابی 2020، ئەم دەستە، دەزگا و وەزارەتانە مووچە وەردەگرن:

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی

خاوەن پێداویستیی تایبەت

ئەنجوومەنی دادوەری

وەزارەتی داد

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

وەزارەتی پلاندانان

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن

دیوانی چاودێریی دارایی

مافی مرۆڤ

ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم

دەستەی ژینگە

دەستەی وەبەرهێنان

دەستەی دەستپاکی

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن

دەزگەی مین

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

رۆژی شەممە 22ی ئابی2020 مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار

وەزارەتی کارەبا

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو

وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان

پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیران

یەکشەممە 23-8-2020:

خانەنشینیی پێشمەرگە

بەپێی لیستەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، دوایین رۆژی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران رۆژی دووشەممە 24ی ئابی2020 دەبێت و خانەنشینی شارستانی مووچە وەردەگرێت.

Back to top button