عێراق بەرەو داروخانێكی مەترسیداری ئابووری هەنگاو دەنێت

خواكوڕك

عێراق لە ساڵی 2017 دا نزیكەی 100ترلیۆن دینار خەرجی دەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە كە كۆی داهاتی عێراق 79 ترلیۆن دینار لەم ساڵەدا خەملێنراوە، لەسەر بنەمای فرۆشتنی نەوت بە 42 دۆلار و نرخی هەر سەد دۆلاریش بە 118 هەزار و 200 دیناری عێراقی دانراوە، ئەمەش دەری دەخات كە كورتهێنانی ئەم ساڵی عێراق 21 ترلیۆن دینار دەبێت.

بەگوێرەی لێكۆلینەوە و داتاكانی سەنتەری توێژینەوە و لێكلۆینەوەكانی جیهان لەسەر كورتهێنانی مەترسیداری دارای عێراق و قەرزەكانی، بەم شێوەیە قەرزەكانی عێراق دەخەنە روو، كە عێراق 500ملیۆن دۆلار لەبانكێكی ژاپۆنی بۆ نۆژەنكردنەوەی كەرتی كارەبا وەرگرتووە، 800 ملیۆن دۆلاری دیكە بۆ كەرتی كارەبا و هەروەها پرۆژەی خوێندنی باڵا قەرزكراوە.

وەك لە زانیاریە میدیای و سەنتەری توێژینەوەكانی جیهان هاتووە، عێراق بڕی یەك ملیۆن و 500 ملیۆن دۆلار لەوڵاتی ژاپۆن بەقەرز وەرگیراوە بۆ نوژەنكردنەوەی كەرتی نەوت و هەروەها 600ملیۆن دۆلار لە بانكێكی ژاپۆنی بۆ نۆژەنكردنەوەی پاشماوەكانی جەنگ داعش وەرگیراوە. هەروەها یەك ملیۆن و 600هەزار دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی بواری كشتوكاڵی بەقەرز وەری گرتووە.

لە بواری سەربازیش عێراق 2 ملیار 700ملیۆن دۆلار لە ئەمریكا وەرگیراوە، هەروەها 500ملیۆن دۆلاری دیكەی بۆ نۆژەنكردنەوەی كەرتی كارەبا لە وڵاتی سویسرا وەرگیراوە، 500 ملیۆن دۆلاری تریش لە وڵاتی سوید بۆ كەرتی كارەبا وەرگیراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە عێراق بڕی ملیار و 500 ملیۆن دۆلار چەكی لەدوو كۆمپانیا چینی بەقەرز كڕیوە.

بەگوێرەی ئەو داتاو ژمارانە بێت كەناوەندە توێژینەوەكان و میدیاكان بڵاوی دەكەنەوە، عێراق بڕی 10 ملیار دۆلار قەرزدارە و كەرتەكانی كشتووكاڵ و پیشەسازی و گەشتوگوزار لە عێراق پەكی كەوتووە،  گەندەلیش سەرتاپای جومگەكانی عێراقی داپۆشیوە، عێراق بەرەو دارووخانی یەكجارەكی ئابووری نزیك بۆتەوە.

Back to top button