نه‌یاره‌ سه‌رسه‌خته‌كه‌ی پوتین “ژەھرخوارد کرا”

ئەلێکسی ناڤالنی، بلاگەر و نەیاری سەرسەختی پوتین بێھۆشە. سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 20ی 8ی 2020 ھەواڵی نیشتنەوەی لەناکاوی فڕۆکەیەک لە شاری ئومسکی رووسیای فێدرال، میدیاکانی روسیای تەنیووە و وتەبێژەكەشی دەڵێ “ژەھرخوارد كراوە”.

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 20ی ئاب پێگه‌ی “ئیلاف” بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌لیكسی نافالنی كه‌ روویه‌كی زۆر دیاری ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پوتینه‌، به‌هۆی ژه‌هراویبوونه‌وه‌ گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ مۆسكۆ.

گوته‌بێژی نافالنی كێرا یارمیش رای گه‌یاندووه‌، نافالنی له‌ گه‌شتێكدا بوو له‌ مۆسكۆوه‌ بۆ سێبیریا، له‌ناو فڕۆكه‌كه‌یدا تووشی ئازارێكی زۆر بووه‌ و بووراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ فڕۆكه‌كه‌ به‌ خێرایی نیشتووه‌ته‌وه‌ و نافالنی گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌وێ ئاشكرا بووه‌ كه‌ جه‌سته‌ی ژه‌هراوی بووه‌.

كێرا ئه‌وه‌شی گوتووه‌ كه‌ نافالنی ئه‌مڕۆ ته‌نیا یه‌ك چای خواردووه‌ته‌وه‌ و هیچ جۆره‌ خۆراكێكی تری نه‌خواردووه‌، بۆیه‌ گومان ده‌كرێ چایه‌كه‌ ژه‌هراوی بووبێت. بۆیه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌وه‌ ده‌كرێ ئایا چایه‌كه‌ ژه‌هراوی بووه‌ یان ژه‌هراوی كراوه‌.

ئەلێکسی ناڤالنی، لە دایکبووی 1976 رەخنەگر و نەیارێکی سەرسەختی ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی رووسیایە.

Back to top button