بە وێنە.. پێنج فڕۆکەی ھەواڵگیری لە سنوری ئامێدی کەوتنە خوارەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە 20ی 8ی 2020، پێنج فڕۆکەی ھەواڵگیری لە چەند شوێنێکی جیاواز لە سنووری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە باکووری خۆرھەڵاتی پارێزگای دھۆك کەوتنەتە خوارەوە.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ده‌زگایی میدیایی (خواكوڕك)ـی راگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چەند فڕۆکەیەکی ھەواڵگیری کە هێشتا نازانرێت سەر بە تورکیان یان پەکەکە، لە سنوری ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی کەوتوونەتە خوارەوە.

به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان یەکێکیان لە گوندی باوان و ئەوەی دیکە لە گوندی دێوکێ کەوتوون، سێی دیکەیان لەنزیک گوندی دێوکێ کەوتوون و هیچ ئاسەواریکی بەرکەوتن و زەبریان پێوە دیار نییە.

تورکیا ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان چڕکردووەتەوە، لە رێگەی ئاسمان و زەمینییەوە هێرش دەکاتە سەر بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەڵام لەو نێوەندەدا چەند هاووڵاتییەک شەهید بوون، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکان زیانێکی زۆریان بە ئابووریی ناوچەکە گەیاندووە و بوونەتە هۆی چۆڵکردنی چەندین گوندی سنووریی هەرێمی کوردستان.

Back to top button