لێژنەی پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچە پێكهێنرا

خواكوڕك

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لێژنەی پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچە پێكهنراوە، ئەمەش بە ئەندامیەتی هەر یەكە لە نێچیرڤان بارزانی‌و قوباد تاڵەبانی سەرۆك و جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم”.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند كە لێژنەیەك بەئەندامیەتی هەرەیەكە لە نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی پێكهێنرا بۆ پێداچوونەوە بە پاشەكەوتی مووچە و وابڕیارە ئەو لێژنەیە كۆبوونەوەی خۆی بكات، پاشان بڕیار لە پێداچوونەوەی پاشەكەوت و دیاری كردنی رێژەی مووچە لە كۆبوونەوەكەدا دەستنیشان دەكەن.

كارو چاڵاكی و بەدواداچوونی لێژنەكە، بۆ دیاری كردنی داهاتوو و كورتهێنانی حكومەت، پاشان بەگوێرەی دیاری كردنی داهات رێژەی چاك كردنی پاشەكەوت دیاری دەكەن و دەیخەنە بەرنامەی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران.

Back to top button