بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری باس لە مەترسی رەوشی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەهەولێر دەكات
د.لاوەند میران بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر رایگەیاندووە، دۆخی تەندروستی 160 نەخۆش لە نەخۆشخانەكەیدا خراپ و ناجێگیرە”.
بەرێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر هەروەها دەشلێت”ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگارى 160 تووشبووى كۆرۆنا خه‌وێندراون و ڕه‌وشى ته‌ندورستیی هه‌ر 160 كه‌س، زۆر خراپه”.
هەروەها دەشلێت”ئێستا چه‌ندین نه‌خۆشخانه بۆ تووشبوانى كۆرۆنا ته‌رخان كراون، به‌ڵام ڕێژه‌ى تووشبوان ڕۆژانه زیاد ده‌بن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خه‌ڵكێكى زۆر له ماڵه‌وه چاره‌سه‌رى خۆیان ده‌كه‌ن، ده‌توانین بڵێین ئێستا هێڵه‌كه ڕاست ده‌ڕوات نه زیاد به‌رز ده‌بێته‌وه، نه داده‌به‌زێت، هیوادارین كه‌متر ببێته‌وه”.
هەروەها د.دلاوەر میرانی دەشلێت”تا ئێستا دیار نییه كه ڕێژه‌ى تووشبوان ده‌گاته چ ئاستێك، به‌ڵام ئه‌وه‌ى پێویسته ده‌بێت هاووڵاتییان خۆپارێزى بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو هاووڵاتییان خۆپارێزى بكه‌ن و ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن و دوور بكه‌ونه‌وه له هه‌موو جۆره قه‌ره‌باڵغییه‌ك، ئه‌و كاته ڕێژه‌ى تووشبوان كه‌م ده‌بێته‌وه و ده‌توانین به‌سه‌ر كۆرۆنا زاڵ بین”.