گۆڕان رەتی كردەوە هیچ بەرنامەیەكیان هەبێت بۆ كشانەوە لە حكومەت
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە دوای ئەوەی بانگەشەی كشانەوەی گۆڕان لە حكومەت كرا، سەرچاوەیەك لە خانەی راپەراندنی گۆڕان رایگەیاندووە، گۆڕان هیچ بەرنامەیەكی نیە بۆ كشانەوەی لە كابینەی نویەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.
سەرچاوەكەی دەزگای میدیایی خواكوڕك باس لەوەش دەكات، كە هەندێك نارەزایەتی لە ئاستی جەماوەر دا هەیە، بەڵام ئەم نارەزایەتیەش لەگەڵ كات چارەسەر دەبێت، چونكە پرۆسەی چاكسازی كە لە ئێستادا لەواری جێبەجێ كردنە و كاركردن دایە، هەندێك كاتی پێدەچێت بەڵام كە تەواو بوو خەڵكەكە خۆی ئاسایی دەبێتەوە”.
هەروەها دەشلێت، خانەی راپەراندن و جڤاتی گشتی و نیشتمانیش لەگەڵ ئەوە نین لە حكومەت بكشێینەوە، بۆیە ئەم دەنگۆیانە دوور لە راستی و هیچ بەرنامەیەكی لەو شێوەیەمان نیە”.