ماكرۆن هێرشی كردەوە سەر ئەردۆگان

جارێكی تر سەرۆككۆماری فەرەنسا هێرشی تووندی كردە سەر سەرۆككۆماری توركیا و بە سەبەبی ناسەقامگێری ناوچەكە ناوی دەبات”.

هەروەها ئیمانوێل ماكرۆن لەبارەی ئاڵۆزی ناوچەكە و هەڵوێستی جدی یەكێتی ئەوروپا دەشلێت” پێویستە ئەوروپا رووبەڕووی ئەو بارودۆخە ببێتەوە و بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبگرێت هەروەها دەشلێت”وڵاتەکەی لەگەڵ ئاڵۆزیی زیاتر نییە، کە تورکیا لە ناوچەکە دروستی کردووە، بەڵام باوەڕیشی بە دیپلۆماسیەتی بێهێز نییە.

هەروەها سەرۆكی فەرەنسا ئەردۆگان بە گرتنەبەری سیاسەتی فراوانخوازیی نەتەوەی و ئیسلامی تۆمەتبار دەكات و دەشلێت ئەو سیاسەتەی ئەردۆگان لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی ئەوروپا یەكناگرێتەوە، هۆكارە بۆ ناسەقامگێری ئەوروپا و ناوچەكە”.

Back to top button