سەرۆکی حکومەت بڕێك خەرجی ھاندان پێشكەش بە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی دەكات
وەزیری تەندروستی : “ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی ھەڵكشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە
لە لێداونێکی رۆژنامەوانیدا د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەدات و دەڵیت “ھەرێمی كوردستان لە قۆناغی ھەڵكشانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنادایە
هاوکات ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردوو ئاشکرا دەکات کە زۆرترین پشكنین ئەنجامدراوە كە زیاتر بووە لە پێنج ھەزار، لەو ماوەیەدا 483 كەس تووشی كۆرۆنا بوون ، 24 کەس گیانیان لە دەست داوەو325 تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا كە لە نەخۆشخانەكان خەوێندرابوون، چاكبوونەتەوە .
وەک وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند ئاماری گشتی گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە 849 کەس
لە بەشکی تری قسەکانیدا د.سامان بەرزنجی ئامژە بەوە دەکات ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێزانینی بۆ پزیشک و کارمەندانی تەندروستی هەیە کە بەردەوامن لە ئەرکی خۆیان لە نەخۆشخانەکاندا، ئاشکراشی دەکات سەرۆکی حکومەت بڕێك خەرجی ھاندان پێشكەش بە پزیشك و كارمەندان دەكات و لە رۆژی یەكشەممەی داھاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن و بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستی دابەش دەكرێت