ئیسماعیل نامیق بۆ فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا: ناكرێت لەبەغداد فیرعەونانە بژی، لەکوردستانیش بانگی حەقی موساو ھارون بدەی بەگوێی خەڵکدا.

ئیسماعیل نامیق لە لێدوانێكی دا لەبارەی بەیاننامەكەی فراكسیۆنی گۆڕان لە بەغدا دەلێت”ئەوکاتەی بەشێک لەم برادەرانە لەگەڵ ھەندێک کەسی دیکە سەریان کردبوو بەیەکداو خەریکی ئەوە بوون لەدەرەوەی دامەزراوەکانی گۆڕان رێکەوتنی ژێربەژێریان لەگەڵ پارتیدا دەکرد وکێشەی سەرۆکایەتی ھەرێم بۆپارتی چارەسەر دەکرد لەپێناو بەدەستھێنانی پارە وپلەو پۆست”.

هەروەها دەشلێت” ئەوکاتەی ئەمانە تەنزیریان بۆ رێکەوتن لەگەڵ پارتی ئەکرد، ئەیانگوت: ئەوەی ئێمە بە ١٢ کورسیەوە لەپارتیمان وەرگرتوە نەوشیروان مستەفا نەیتوانی بە ٢٤ کورسیەوە وەریبگرێ !!

 

هەروەها دەشلێت”ئەم برادەرانە پێیان ئەوتین ئەوەی ناڕازییەو رەخنەلەگۆڕان ئەگرێ، دەست لەگۆڕان بکێشێتەوە ئەوسا رەخنە بگرێ!! ئێستاش ھەر ئەم برادەرانە دوای نائومێد بوون لەپلەو پۆست ھاتوون خۆیان کردووە بەفریاد ڕەسی خەڵک وداوای کشانەوەو خۆپیشاندان ئەکەن.

نامیق ئەوەش ئاشكرا دەكات كە پەرلەمانتارى بەغداد لەھەر حیزبێک بێ، ئەگەر خۆی لەبەغداد دەستبەرداری یەک دینار بوو با داوا لەخەڵکیش بکات لەکوردستان دەستبەرداری ھەزار دینار بن، بەڵام ناکرێ تۆ لەبەغداد مشەخۆر بیت و لەکوردستانیش مشورخۆر، لەبەغداد فیرعەونانە بژی، لەکوردستانیش بانگی حەقی موساو ھارون بدەی بەگوێی خەڵکدا”.

Back to top button