ترەمپ: گەورەترین هەڵە لە مێژووی ئێمەدا شەڕی عێراق بوو
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ ڕای خۆی لە بارەی ستراتیژی وڵاتەکەی لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست دا و بە تایبەت عێراق بە هەڵە ناو دەبات ، پەی وایە دەبێت ئەو هەڵانە راست بکرێنەوە .
ترەمپ بە لەبەر چاو گرتنی گۆڕانکارییە جیهانییەکان گوتی : چوونی هێزەکانی وڵاتەکەی بۆ عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە گەورەترین هەڵەی مێژووی ئەمریکا ناودەبات
هاوکات بۆ رۆژنامەوانانی ئاشکرا دەکات ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی ڕاسپاردووە ، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاگادار کاتەوە لەوەی ئەمریکا بە نیازە گەمارۆ نێودەوڵەتییەکان بە سەر ئێراندا بسەپێنێتەوەو کەڵک لە سیاسەتی ( سناپاک ) واتە سیاسەتی پەلاپیتکە وەرگرێت دژی ئێران .
لە بارەی رێکەوتنی ئەتۆمی وڵاتەکەی لە گەڵ ئێران و هەوڵی ئەو بۆ دەرچوون لەو رێکەوتنە شەرمنانە بە گوتەی خۆی ، لە بارەی چوار ساڵی داهاتووی سەرۆک کۆماری خۆیەوە گوتی : ئەگەر من سەرکەوتووبم دڵنیام ئێران بە چۆک دادێت و لە ماوەی یەک مانگدا خۆیان داوای رێکەوتنی نوێ لە ئەمریکا دەکەن .
سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیلیش ترەمپ ڕایگەیاند باوەڕی وایە سعوودیاش پاش ماوەیەکی دیکە پێوەندییەکانی لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە
لە کۆتاییدا چوونی هێزەکانی ئەمریکا بۆ عێراق بە هەڵەیەکی مێژوویی ناودەبات و دەلێت : ئێمە 17 ساڵە وەک ئەرکی پۆلیس ئەو وڵاتە دەپارێزین ، ئیتر بەسە و پێویستە وڵاتانی ناوچە خۆیان بەرگری لە دەستکەوتەکانی خۆیان بکەن .