دوای هاتنەوەی بارزانی گۆڕانكاری گەورە دەكرێت

خواكوڕك

لێژنەی چاكسازی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان كارەكانی خۆی تەواو كردووە، راپۆرتی خۆی پێشكەش كردووە، وابریارە لەگەڵ گەرانەوەی بارزانی چاكسازی لەناو پارتی دیموكراتی كوردستان دەست پێ بكات، بریاری یەكلاكەرەوەی ناو پارتی، بارزانی بیدات.

 

هەر لەگەڵ گەرانەوەی بارزانی بۆ هەرێمی كوردستان وا چاوەرێ دەكرێت یەكێتی و پارتی كۆبوونەوەی دووەم ئەنجام بدەن بەراشكاوانە كێشەكانی هەرێمی كوردستان لەنێوان ئەو دوولایانە باس بكرێت و هەنگاوی كرداری بۆ بنرێت، لەو بارەیەوە، رزگاری عەلی بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوو،پارتی چاوەڕوانی گەڕانەوەی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەکات، دوای گەڕانەوەی ناوبراو، کۆبوونەوەی کۆمیتەی سەرکردایەتی پارتی دەکرێت، پاشان وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە.

هەروەها ئەو بەرپرسەی یەكێتی بۆ میدیای حزبەكەیئەوەشی گوتووە،  ھیچ پێشنیازێکمان نەداوە بەپارتی، بەڵام لەکۆبوونەوەی سێیەمی نێوانمان، بابەتەکان بەڕاشکاوی باسدەکرێن و کۆبوونەوەی موجامەلە نابێت، بەڵکو بابەتەکانی تێدا یەکلایی دەکرێتەوە”.

Back to top button