87 حاڵەتی نوێی مردن بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیاندراوی ئەمرۆ پێنجشەممە 20/8/2020 کە تایبەتە بە ئاماری گشتی تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو 87 کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە .
هەر لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە 3 هەزار و 995 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسەکەبوون و کە زۆربەیان لە شاری بەغدان .
لە کۆتاییشدا هاتووە هەر لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2 هەزار و 831 کەس چاک بوونەتەوە