توركیا دەیەوێت لیبیا قووت بدات

 

لە ڕووی ڕێککەوتنە دەریایی و سەربازییەکانییەوە تورکیا و حکومەتەکەی فایز ئەلسەراج ڕێککەوتنێکی نوێیان کۆتایی پێهێنا کە نزیکەی 35 ملیار دۆلاری تێدەچێت .

بەپێی ماڵپەڕی ئامان، کە تایبەتە بە کاروباری تورکیا، ڕێککەوتنی بازرگانیی کە لە 13ی ئابدا ئەنجام دراوە، دەرگا بەڕووی بەڵێندەرانی تورکدا کراوەتەوە

ئەو ڕێککەوتنە نوێیە ئەو کێشانەی لەنێوان کۆمپانیاو خاوەنکارانی تورکیا لەلیبیادا گیریان خواردووە چارەسەر دەکات ، هەروەها ڕێگەخۆشكارە بۆ وەبەرهێنان و پڕۆژەی نوێ .

لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە کە هانی کۆمپانیاکانی بیناسازی تورکیا دەدرێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پڕۆژە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە

Back to top button