یەكێتی رێكەوتنمان لەگەڵ پارتی دژی هیچ لایانێك نیە گۆڕانیش داوا دەكات فرەوان بكرێت
خواكوڕك
پاش كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئەگەری گۆڕانكاری لە دۆخی هەرێمی كوردستان هاتۆتە پێشەوە و میدیاكانی هەرێمی كوردستانیش لە گواستنەوەی رای خەڵك لەسەر كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی، دڵخۆشی خۆیان پێشان دەدەن و هیوا بە گەرانەوەی دۆخی ئاسایی هەرێمی كوردستان دەخوازن، هەر لەو بارەیەوەش چەند لایانێك دژی لێك نزیك بوونەوەی پارتی و یەكێتی دەوەستنەوە، ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتیش دەلێت رێكەوتنی یەكێتی و پارتی لەسەر هەر پرسێك، دژی هیچ لایانێكی تر نیە.
بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە رووداوی راگەیاندووە، چارەسەر و یەكلایی كردنەوەی هەندێك مادە و بڕگەكانی رێككەوتنەكەی ئێمە و گۆڕان پەیوەستە بەو كاتەی كە حكومەت و پەرلەمان كارا دەكرێنەوە. بەڵام لە رێككەوتنەكەشماندا ئەوە هاتووە، كە هەردوولامان بۆ رێككەوتنی نوێ ئازادین، بە مەرجێك دژی رێككەوتنی یەكەم نەبێت، ئەمە لەكاتێكدایە، بزووتنەوەی گۆڕانیش، کە نیگەرانە لە رێککەوتی نێوان پارتی و یەکێتی، بە پێویستی دەزانێت رێککەوتنێک لەنێوان سەرجەم لایەنەکاندا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نەک تەنیا دوو حیزب.
گوڵستان سەعید، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەپرسێت “ئایا بەم رێككەوتنە دۆخی گوزەرانی خەڵك باش دەبێت؟ یان گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی فیفتی بە فیفتی و دابەشكاری. بۆیە ئێمە پێمانوایە، دەبێت ئەو رێككەوتنە تەنیا بۆ دوو حیزب نەبێت و فراوان بكرێت”.