14 کەس بێ سەروشوێنن
میدیاکانی دەوڵەتی چین رایانگەیاندووە، تانکەرێکی نەوت کە 3هەزار تۆن بەنزینی هەڵگرتبوو، ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ کەشتییەکی بارهەڵگردا لە نزیک شەنگەهای بەیەکیاندادا و بەو هۆیەوە 14 کەس بێ سەروشوێن بوون .
لە پەخشی كەناڵی یو.ن.ک لە ویلایەتەکە دا، گرتەی ئەو تانکەرە نەوتیەی لە دەریادا دەسوتێن، نیشان دەدات، کاتێک کەشتییەکانی پاسەوانی کەنار دەریا ئاو دەپرژێنن بۆ كوژاندنەوەی
بەڕێوەبەری پاسەوانی كەنارەكە وتی، سێ کەس رزگارکران لە کەشتییە بارەکە و ھەوڵەکانی رزگارکردن بۆ دۆزینەوەی 14 ونبووەکان بەردەوامە