بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی فەرماندەیەکی سەربازی عێراقی سزا دەدرێت

 

شەفەق نیوز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی بەرپرس ئاشکرای دەکات ئەفسەرێکی عێراقی بە پلەی عەقید بە تاوانی دەستدرێژی بۆ سەر کچێکی تازە لاو ، سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپاوە .

 

ئەو عەقیدە کە ناوی  “ته‌ها شه‌هاب ئه‌حمه‌ده‌ “و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌ش بووه‌‌ له‌ پۆلیسی سه‌ڵاحه‌دین لە کاتی هەڵکوتانە سەر پارێزگای سەڵاحەدین دەستدرێژی کردۆتە سەر کچێک و بەڵگەی لە سەر کۆکراوەتەوە  بۆیەش دادگا سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپاندووە .

 

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتریس وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاندبوو فەرماندەیەکی باڵا بە هۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێک دەستگیر کراوە

Back to top button