هەولێر : دوو باندی دزیکردن لە دوای ساڵیک دەستگیر کران

 

لە دوو ڕاگەیاندراودا  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر باس لە دەستگیر کردنی دووباندی دزیکردن دەکات لە هەولێرکە پێک هاتوون لە 8 کەس .

 

وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی  بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێردا هاتووە ساڵێك پێش ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ بڕى (100.000) سه‌د هه‌زار دۆلارى ئه‌مه‌ریكی له‌ ماڵى هاووڵاتییه‌ك دزرا بوو،  دوای ساڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر توانرا چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێن و ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌ ‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌تاوانه‌كه‌یان داناوه‌ و به‌پێى مادده‌ى (443) له‌ یاسایى سزادان راگیراون.

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوی دووه‌مدا کە لە لایەن ئاسایشەوە  بڵاو کراوەتەوە ،‌ باندێكی دیكه‌ی چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌، كه‌ چوار ساڵ پێش ئێستا له‌ گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكان دزیان له‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك كردبوو و بڕی 22 ملیۆن دینار، 375 مسقاڵ زێڕ، چوار هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و 3 ده‌مانچه‌یان دزی بوو.

 

ئه‌و چوار كه‌سه‌ش کە ده‌ستگیركراوون به‌ تۆمه‌تی ئه‌و تاوانه‌ له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌ و به‌ گوێره‌ی مادده‌ى (443) له‌ یاسایى سزادان راگیراون.

Back to top button