بەرهەم ساڵح بەخەیاڵی تێكچوونی كوردستان پێك هەڵەدا
چاودێرێكی سیاسی لەبارەی جموجۆڵەكانی بەرهەم ساڵح لەمەر ئاڵۆزیەكانی زاخۆ رایدەگەێنێت، كە بەرهەم ساڵح و میدیاكانی بەخەیاڵی تێكچوونی كوردستان پێك هەڵەدەن”.
دوای ئەوەی خۆپێشاندانێك لەمەر بریارێكی وەزارەتی تەندروستی و ناوەخۆ درا كە بارهەڵگرەكانی باكوری كوردستان بۆیان هەیە خۆیان بارەكانیان بهێنە هەرێمی كوردستان چەند كەسێك كە زیانمەند دەبوون خۆپێشاندانیان ساز كرد، بەڵام ئەم رووداوە لەلایان هەندێك لایانی سیاسی و كەسایەتی سیاسی و خودی سەرۆككۆماری عێراق هەوڵدراوە كە خۆپێشاندانەكان و ئاڵۆزیەكانی زاخۆ بەكار بهێنرێت بۆ تێكدانی هەرێمی كوردستان”.
لەو بارەیەوە چاودێرێكی سیاسی پێیی وایە، هەوڵەكانی بەرهەم ساڵح بۆ دروستكردنی ئاڵۆزی و تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان لە رێكەوتنی هەولێر و بەغدا سەری نەگرت ئێستا بە ئاراستەی هەڵقۆستنەوەی خۆپێشاندانێكی نارەوا و نا یاسایی دەیەوێت دۆخەكە بۆ ئامانجی سیاسی و تێكدانی هەرێمی كوردستان بەكار بهێنێت”.
چاودێرە سیاسیەكە دەشلێت، بەرهەم ساڵح كە خۆی لە پێگەیەكی دایە كە پێگەكەی چاودێری كردنی دەستوور و سەروەر كردنی یاسایە، كەچی دێت پاڵپشتی تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان و شاگەشكەی ئاڵۆزی دۆخی كوردستانە”.
چاودێرە سیاسیەكە ئەوەش دەلێت، بەرهەم ساڵح لەچوارچێوەی لێدان لە قەوارەی دەستوری كوردستان و هەوڵدان بۆ زیاتر قوڵكردنەوەی كێشەكانی لە بەغدا لەماوەی رابردوو كاری كردووە، كە زانی لەوەدا سەركەوتوو نەبوو، ئێستا هانی تێكدانی دۆخی كوردستان دەدات”.