ترەمپ پەیوەندیمان لەگەڵ کورد باشەو لە عێراق دەمێنینەوە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە کۆشکی سپی و لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆنالد ترەمپ کۆبووەوە دواتر کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه و
لە بارەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ترەمپ گوتیشی، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو له سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌هێڵینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌ر بن له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ئێران شتێكی كرد.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێی پرسی سه‌ربازی و پێشخستنمان له بواری نه‌وت کردو‌و په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ عێراق هه‌یه.
لای خۆشیە‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق، مسته‌فا كازمی گوتی: عێراق پێشوازی له كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكایی ده‌كات.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی عێراق گوتیشی: شاندی حكومه‌ت به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه، فوئاد حوسێن ژماره‌یه‌ك گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌مه‌ریكی به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك پۆمپیۆ واژوو كردووه.
له باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی توركیاشه‌وه، كازمی گوتی: هیچ جۆره پێشێلكاری و ده‌ستتێوه‌ردانێكی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق و شكۆی عێراق قبوڵ ناكه‌ین.