بەپێی راپرسیەک لە هەلبژاردنی داهاتووی تورکیا ئەردۆگان شکست دەخوات
کۆمپانیایەکی تورکی ڕاپرسی لەسەر ئەو کاندیدەکە کرد بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی داهاتوو لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆماری تورکیا کێبڕکێ بکات، وە پرسیاری كرد كەئایا دەنگدەران جارێکی تر دەنگەکانیان دەدەنە ئەردۆگان؟
ئەنجامەکانیش ئاماژەن بۆ دەرکەوتنی رکابەری نوێ بۆ ئەردۆگان
کۆمپانیای توێژینەوەی ئۆپێتیمار لە نێوان 10 بۆ 12ی ئابدا ڕاپرسییەکی ئەنجام داوە، کە 2121 کەس لە 26 ویلایەتەوە بەشدارییان تێدا کردووە، پرسیاری ئەوە هەیە لە بەشداربووان “ئەگەر ئەمڕۆ هەڵبژاردن هەبێت، ئایا دەنگەکانتان دەدەنە رەجەب تەیب ئەردۆگان؟
چلو پێنج لە سەد بە نەخێر وەڵامی داوەتەوە
بەهێزترین ڕکابەری ئەردۆگانیش لە خولی یەکەمدا سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبووڵە لەپارتی گەلی کۆماری ئۆپۆزسیۆن ( CHP ) ئەکرەم ئیمام ئۆغلۆ