وەزیری تەندروستی عێراق: هەر ڤاکسینێک رێکخراوی تەندروستی جیهانی پەسەندی بکات عێراق یەکەم وڵات دەبێت ڤاکسینەکە بکڕێت
دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان رووی لە هەڵکشانکرد بە تایبەت لە دوو هەفتەی رابردوو، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایدەگەیەنێت، لە چاوەڕوانی ڤاکسینی کۆڕۆناین و وەک یەکەم وڵات ئامادەین ڤاکسینەکە بکڕین
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسندبکرێت، عێراق یەکەم وڵات دەبێت، کە ڤاکسینەکە دەکڕێت
وەزیری تەندروستی عێراق گوتی، تا ئێستا سەرجەم ئەو پێکوتانەی بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن چه‌ند وڵاتێكه‌وه رایانگەیاندراوەو بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرێـت، هێشتا هه‌ر لە ژێر تاقیكردنه‌وه‌دان.
هه‌روه‌ها ئاماژەی بە هەماهەنگی وەزارەتی دەرەوە لەگەڵ وڵاتانی بەرهەمهێنه‌ری پێکوتەی کۆرۆنا کردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێكوته‌یه‌ك ئه‌نجامی كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی عێراق هاورده‌ی بكه‌ن.