دوای دوومانگ سبه‌ی نوێژی هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت
دوای زیاتر له دوومانگ له ئه‌نجام نه‌دانی نوێ هه‌ینی له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڕیاره سبه‌ی له سنوری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌رگای مزگه‌وته‌كان به رووی نوێژخوێنان بكرێته‌وه.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی له باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌رگای مزگه‌وته‌كان راگه‌یاند بە هەماهەنگی لەگەڵ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاکان بریاردراوه بەیانی نوێژی هەینی ئەنجام بدرێت.
هه‌روه‌ها گوته‌بێژی وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی گوتیشی پێویسته له‌سه‌ر نوێژخوێنان پایه‌ندی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بن بۆ ئەوەی زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمتر بن گوتیشی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته دهسهڵاتدراوهتهوه ئه‌نجومه‌نی پارێگاكان.
هه‌ر له‌م باره‌وه به‌یانى ژوورى ئۆپەراسیۆنی پارێزگاى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى چۆنیه‌تى كردنه‌وه و ئه‌نجامدانى نوێژى هه‌ینى راده‌گه‌ینن وه رێنمایى و رێكاره ته‌ندروستییه‌كان بۆ نوێژخوێنان روون ده‌كه‌نه‌وه.