له دۆڵی مه‌رگ پله‌ی گه‌رمی گه‌یشته 54.4 پله‌ی سه‌دی
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2020/08/77-1.jpg)
هه‌ر ساڵ له وه‌رزی هاوین به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما تۆمار ده‌كرێن بۆ ئه‌مسالیش ئه‌مریكا یه‌كه‌م وڵات بوو كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای تێدا تۆماركراوه.
ناوه‌ندی كه‌شناسی نیشتمانی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه له بیابانی كالیفۆرنیای باشور له ئه‌مریكا به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای 100 ساڵی رابردوو تۆمار كرا.
به پێی راگه‌یێندراوێك رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر 3 و 41 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆ له دۆڵی مه‌رگ له بیابانی كالیفۆرنیای باشور پله‌ی 54.4 پله‌ی سه‌دی تۆمار كراوه. كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین پله‌ی تۆمار كراوه له ساڵی 1913ه‌وه.
له 10 ی ته‌موزی 1913 له دۆڵی مه‌رگی ئه‌مریكا پله‌ی گه‌رما گه‌یشتبوه 56.7 پله‌ی سه‌دی ئه‌وه‌ش به‌رزترین پله‌ی گه‌رمایه كه تا ئێستا له‌سه‌ر زه‌وی تۆمار كراوه.