عه‌بدوللای كوێخا موباره‌ك داوای به‌رد بارانكردنی شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو شاسوار عه‌بدولواحید خاوه‌نی كۆمپانیای نالیا چه‌ند جارێك له رێگای كه‌ناڵه‌كه‌یه‌وه داوای خۆپیشاندانی كردووه دژ به حكومه‌تی هه‌رێم، داوای شاسوار پاش ئه‌وه هات كه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاری وه‌رگرتنه‌وه‌ی قهرزهكانیدا له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پێشتر قه‌رزی پێداون، ههڵسواڕاێكی پێشووی گۆڕانیش ده‌لێت پێویسته ئه‌و كه‌سانه به‌ردباران بكرێن.
عه‌بدوڵا كوێخا موباره‌ك هه‌ڵسووڕاوی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیوتی له‌م دۆخه‌دا كه‌سانێك دەیانەوێت خۆیان بكه‌نه پێشڕه‌و یان خه‌مخۆری برسییه‌كان كه سه‌رتاپایان نوقمه له گه‌نده‌ڵی و قۆڵبڕین و فریودانی خه‌ڵك. پێشی وایه كه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه خه‌ڵكی ڕێ بده‌ن كه‌سانی ڕابردوو خراپ و خاوه‌ن كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دار بێن و وه‌ك نوێنه‌ری ئه‌وان خۆیان نمایش بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نووسیویه‌تیشی ” كه‌سانێك كه تائێسته‌یش به‌رده‌وامن له بازرگانی ناشه‌رعی، ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی ده‌یان ملیۆن دۆلاری حكوومه‌ت له داهاتی گشتی به‌ناوی كۆمپانیا و وه‌به‌رھێنان، قۆڵ بڕینی ھه‌زاران ھاووڵاتیی به‌ناوی پشكی پرۆژه‌ی وه‌ھمی و درۆینه ده‌یانه‌وێ ببنه نوێنه‌ری خه‌ڵك” كوێخا موباره‌ك وای نووسیوه.
موباره‌ك وای به‌پێویست زانیوه كه له هه‌ر گردبوونه‌وه‌یه‌كدا رێَ به‌و جۆره كه‌سانه نه‌درێ و به‌رد باران بكرێن و به‌ر شه‌ق بدرێن.