لەناو پەرلەمانی عێراق هەوڵێكی جدی لەلایان بەشێك لەكوردەكان هەیە بۆ راگرتنی ئەو پارەیەی كە لە بەغداوە دێت بۆ كوردستان
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە پەرلەمانی عێراق بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە، لە ئێستادا هەولێك هەیە بۆ كۆكردنەوەی واژوو بۆ راگرتنی ئەو بڕە پارەیەی كە بەغدا دەینێرێت بۆ كوردستان”.
سەرچاوەكە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەناو فراكسیۆنە كوردەكان كۆمەڵی ئیسلامی و بەشێك لە گۆڕان و یەكێتی بە هاوكاری بەرهەم ساڵح لەهەوڵی ئەوەدان ئەو بەشە پارەیەی كە رێكەوتنی لەسەر كراوە، لەلایان بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، رابگیرێت”.
پێشتر ئەحمەدی حاجی رەشید لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ئەوی ئاشكرا كردبوو كە هەوڵێك دەدەن بۆ ئەوەی رێگری بكەن لەو رێكەوتنەی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ ئەوەی ئەو پارەیە رابگێرێت”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات لە ئێستادا بەرهەم ساڵح بەهاوكاری ئەندامانی فراكسیۆنەكانی ( كۆمەڵ و بەشێك لەیەكێتی و گۆڕان و بەشێك لە گروپەكانی تر) لە هەوڵی ئەوەدان كە ئەو بەشە پارەیەی كە بەغدا دەینێرێت، رابگێرێت”.
هۆكاری ئەو هەوڵە ئەوەیە كە لەرێگای تێكدانی رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا نەناردنی ئەو بەشە پارەیە، هەوڵبدرێت قەیرانەكە قوڵتر بكرێتەوە بۆ ئەوەی زەمینەی لەو رێگایە خۆش بكەن بۆ خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان و تێكدانی دۆخی هەرێمی كوردستان.