په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ: مسته‌فا كازمی به‌ ناردنی بڕێك پاره‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان پێشێلی یاسای كردووه‌و بانگهێشتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین

 

 

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بڕی 320 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نارد كه‌ ته‌نها یه‌ك له‌سه‌ر سێی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌، په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عێراق دژایه‌تی خۆی بۆ ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌ به‌غداوه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌رده‌بڕێت

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ میدیایی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مسته‌فا كازمی به‌ ناردنی بڕێك پاره‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان پێچه‌وانه‌ی یاسایه‌ بۆیه‌ له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا بانگهێشتی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ین.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌شلێت له‌ ئێستادا سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆین بۆ بانگێهشت كردنی كازمی و به‌ دڵنیایه‌وه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌شی ده‌بێت له‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماده‌بێت.

Back to top button