رۆژنامەنووسانی هەولێر و سلێمانی چاوەرێ وەرگرتنی زەوین

خواكوڕك

زیاتر لە 7 ساڵە رۆژنامەنووسانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی چاوەروانی وەرگرتنی زەوین، بەشێك لە رۆژنامەنووسانی سلێمانی دوێنێ 22ی 1ی 2017 گردبوونەوەیەكی نارەزایەتیان رایانگەیاند كە پێویستە سەندیكانی رۆژنامەنووسان وەڵامیان بداتەوە لەبارەی دابەش كردنی زەوە لە پارێزگاكەیان،

پێشتر رۆژنامەنووسانی هەولێریش هاوشێوەی شارەكانی تر نارەزایەتیان ئەنجام دابوو لەوەی كە سەندیكای رۆژنامەنووسان بەخەمی رۆژنامەنوسانەوە نیە، داوایان كرد سەندیكا وەلامیان بداتەوە لەبارەی دابەش كردنی زەوی بەسەر رۆژنامەنوساندا.

پێشتر سەندیكانی رۆژنامەنووسان لەرێگای فۆرمێكەوە داوای زانیاری و سیڤی رۆژنامەنووسانی (كارا)ی كرد كە فۆڕمەكە پڕ بكەنەوە بۆ دابەش كردنی زەوی بەسەریان، بەڵام دوێنی رۆژنامەنووسانی سلێمانی داوایا لەسەندیكا كرد پەلە بكە لە جێبەجێ كردنی داخوازیەكانیان.

ئەو رۆژنامەنووسانە رایان گەیاند كە 252 رۆژنامەنووس دوای پركردنەوەی فۆرمی وەرگرتنی زەوی تا ئێستە وەڵام نەدراونەتەوە، بۆیە لە ئێستەدا پێویستە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان وەڵامی بۆ ئەوان هەبێت.

بەپێی راگەیەندراوەكەی ئەو رۆژنامەنووسانە، ئەوان لە هەوڵەكانیان بەردەوام دەبن لە رێگەی سەندیكای رۆژنامەنووسان و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئەوەی مافی 252 رۆژنامەنووس نەفەوتێت.

 

Back to top button