مستەفا قەرەسوو سور كوشتنی پێشمەرگەی پارتی نابێتە شەری براكوژی

لە لێدوانێكی دا بۆ میدیاكانی پەكەكە مستەفا قەرەسوو، ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پەكەكە، كەسی دووەمی پارتی كرێكارانی كوردستان رایگەیاندووە، شەر لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان نابێتە شەڕی براكوژی”

مستەفا قەرەسوو داوا دەكات هێزی پارتی لە سنوری باشوری كوردستان و توركیا بكشێتەوە، هێزی عێراقی تێدا جێگیر بكرێت، دەلێت دەبێت هەرێمی كوردستان خۆی هەڵوەشێنێتەوە بچێتەوە سەر بەغدا، بۆ ئەوەی هێرشی توركیا رابگیرێت،

هەروەها ئەو سەركردەیەی پەكەكە دەشلێت، شەڕی دژی پارتی نابێتە شەری ناوەخۆ، ئەم قسەیە لەكاتێكدایە كە پەكەكە شەڕی توركیا پەڵكێشی ناو باشوری كوردستان كردووە، لە ئێستادا لەهەوڵی گەرانەوەی سوپای عێراقیە بۆ سەر سنوری باشوری كوردستان بۆ ئەو مەبەستەش لە هەوڵی گۆڕینی شەر دایە دژی پارتی بۆ ئەوەی هێزەكانی عێراق بەبیانووی جۆڕاو جۆڕ بگەرێنەوە سەر سنوری عێراق و توركیا”.

مستەفا قەرەسوو دەلێت ئەو شەڕە تا هاتنی سوپای عێراق بۆ سەر سنور بەردەوام دەبێت”.

 

 

Back to top button