عەلی قەرەداخی هۆشداری دەداتە ترەمپ

خواكوڕك

عەلی قەرەداخی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان، هۆشداری دەدات لەمەر لێدوانە رەگەز پەرستەكانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا دەلێت ئەم لێدوانانەت دەبێتە هۆكاری لێکترازان لە نێو هاووڵاتیانی ئەمریکا دروست دەكات و کاریگەری وێرانکار بەدوای خۆیدا دەهێنێت و ئاماژەی بەوەش کرد کە چارەنووسی وەک سەرکردەی نازییەکان، ئەدۆڵف هیتلەر دەبێت.

د. عەلی قەرەداخی لە تویتێكدا لە تۆری كۆمەڵایەتی تویتەر دەلێت پێویستە ترمپ ئەوە بزانێت ئەگەر بانگەشەکانی رەگەزپەرستی و بڵاوکردنەوەی ترس و تۆقاندن و تۆمەتبارکردنی ئیسلام بە تیرۆر سوود بۆی هەبووبێت بۆ گەیشتنی بە دەسەڵاتی، ئەوا سوودی بۆ ئەمریکییەکان نابێت، بەڵکو لە داهاتوودا تووشی دابەش بوونیان دەکات

 

 

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان ئاماژە بەوە دەکات کە یاری کردن بە هەستی گەلان و بڵاوکردنەوەی بیری رەگەزپەرستی ئەنجامی کاولکاری لێ دەکەوێتەوە، وەک ئەوەی لە پێشوتردا هیتلەر بانگەشەی بۆ دەکرد.

 

Back to top button