بۆ چارەی 4 نەخۆشی شەربەتی گێزەر بخۆنەوە

شەربەتی گێزەر یەكێكە لەو شەربەتانەی كە زۆرترین كەس حەز بە خواردنەوەی دەكەن و سودێكی گەورەی بۆ مرۆڤ هەیە. 

توێژەرەوانیش تەئكید لەوە دەكەنەوە خواردنەوەی یەك كوپ شەربەتی گێزەر بڕی (20) گرام لە ڤیتامین ئەی دەبەخشێت بە مرۆڤ كە ئەو ڤیتامینە یارمەتی گەشەی پێست و پاراستنی چاو دەدات،جگە لەوەش بڕێكی باش لە كانزاكانی وەك كالیسیۆم و مس و فۆسفۆر و پۆتاسیۆم و مەگنیزیۆم و ئاسنی تێدایە، هەروەها دەشتوانرێت گێزەر وەك میوە بخۆیت كە سودی هەیە بۆ پاككردنەوەی ناو سك.

گرنگترین سودەكانیشی بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. تووی گیزەر چارەسەری نەخوشیەكانی سینگ و كۆكە دەكات.

2. دژە شێرپەنجەیە.

3. چەوری خوێن لە لەش ڕێك دەخات.

4. یارمەتی دەرە لە دابەزاندنی كێشی لەش.

5. بە سەرچاوەیەكی سەرەكی پۆتاسیۆم دادەنرێت.

Back to top button