لوتكه‌یه‌كی سێقۆڵی له‌نێوان ئورده‌ن و عێراق و میسر له‌عه‌ممان به‌ڕێوه ده‌چێت
میدیاكانی میسڕ بڵاویان كرده‌وه، كه بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ریه‌ك له عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسڕ و عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن و مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له عومانی پایته‌ختی ئوردن دیداری لووتكه‌ی سێقۆڵی ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها راگه‌یه‌نراوێكی دیوانی مه‌له‌كی ئورده‌ن كه دوێنێ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌ك له مه‌لیك عه‌بدوڵلا، پادشای ئورده‌ن و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، سه‌رۆكی میسر، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له عه‌مان ساز ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی راگهیهنراوهكه، ئه‌م لوتكه سێقۆڵییه بۆ جاری سێیه‌مه له‌نێوان ئه‌م وڵاتانه‌دا بۆ پته‌وكردن و هه‌ماهه‌نگی بواری ئابووری و بارزگانی و وه‌به‌رهێنان و كێشه ئیقلیمییه‌كان به‌رێوه ده‌چێت.
له‌مباره‌یه‌وه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوێنێ هه‌ینی به ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاندووه كه ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه سه‌ردانی ئورده‌ن ده‌كات.
دیداری لووتكه‌ی سێقۆڵی نێوان میسڕ و عێراق و ئوڕدن له ساڵی 2019ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و له ئادار/مارسی 2019یش له قاهیره دیداره‌كه ساز كرا و بڕیاریش درا كه ساڵانه ئه‌و لووتكه ئه‌نجام بدرێ، بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رسێ وڵات، ئه‌مساڵیش له عومانی پایته‌ختی ئوردن ده‌به‌سترێت.