رێبوار بابكهیی: کوژرانی چالاکوانان نیشانەی مایەپوچبوونی حکومڕانیە
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەڵمەتی کوژرانی چالاکوانان کە چەند رۆژێکە لە عێراق دەبینرێت، نیشانەی “مایەپوچبوونی سیاسی و حکومڕانیە”و پێویست دەکات دەنگی گۆڕانکاری بپارێزرێت.
رێبوار بابکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، هەڵمەتی کوژرانی چالاکوانان کە چەند رۆژێکە لە عێراق دەبینرێت ئاماژەیەکە بۆ کاریگەری دەوڵەتی قوڵ نەك تەنها لەسەر ژیانی سیاسی، بەڵکو لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و دیموکراسیش کاریگەری هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، هەڵمەتی کوژرانی چالاکوانان ئاماژەیەکە بۆ “مایەپوچبوونی سیاسەتی حکومڕان” لە عێراق و پێویست دەکات دەنگی چالاکوانان و سەرمایەی مرۆیی پارێزگاری لێبکرێت.
19ی ئەم مانگە، ریهام یهعقوب، خانمه پزیشكی شاری بهسره و چالاكوانی خۆپیشاندانهكانی ئهو شاره، لهلایهن چهند كهسێكی نهناسراوهوه كوژرا، چهند رۆژێكیش لهمهوبهر ههوڵی كوشتنی سێ چالاكوانی دیكهی شارهكه دراون.