فەوزی هەریری ، کازمی بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدای داو هەفتەی داهاتوو کۆبوونەوەکان دەست پێدەکەن
دوای ئەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ئەمریکای کرد، شاندێکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی فەوزی هەریری یاوەری کازمی کرد
فهوزی ههریری، سهرۆكی دیوانی سهرۆكایهتیی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی شاندی ههرێمی كوردستان بۆ واشنتن رایگەیاند کە لەگەڵ کازمی کۆبوونەتەوەو ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی لە واشنتن ئاشکرا کرد.
فەوزی هەریری رایگەیاند کە کازمی سوپاسی شاندەکەی کوردستانی کردووە کە ئامادەبوون و پشتگیریانکردووە لە دانوستانەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە بوارە جیاوازەکان. هەروەها داوای کرد بەردەوام بین لە بەدواداچوون بۆ ئەو بڕیارانەی لەو یەک دوو رۆژە دران”.
فەوزی هەریری هەروەها ئاشکرای کرد کازمی گوتوویەتی “کێشەی ئابووری زۆرن و بەڵێنتان پێدەدەم هەفتەی داهاتوو دەست بە دانوستانی دووقۆڵی بکەین”. دەشڵێ “بەڕێز ئامانج رەحیمیشم لەگەڵ بوو، کە ئەندامی لیژنەی دانوستانە لەگەڵ بەغدا و گوتی زۆر گرنگە هەفتەی داهاتوو بێن و لە بەغدا ئامادەبن بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە دانوستانەکان بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان”.
کازمی هەروەها سوپاسی سەرکردایەتی سیاسیی هەرێمی کوردستانی کردووە بۆ ئەو پشتگیرییەی پێشکەشیان کردووە تاوەکو بتوانێت کارەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بەڕێوە ببات.