خەڵکی ناسریە بارەگاکانی عەسایب و بەدر دەسووتێنن
خەڵکی وەزاڵەهاتووی ناسریە لە پارێزگای زیقار بۆ جارێکی دیکەش ڕژانە سەرشەقامەکان و وێرای گوتنەوەی هوتاف لە دژی کازمی ، بارەگای چەند حزبێکیان ئاگر تێبەردا
خۆپیشاندەرانی ناسریە هەڵیانکوتایە سەر بارەگای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و بارەگاکانی عەسایب ئەهلی حەق و بەدریان رووخاند و ئاگریان تێبەردان .
ئەو خۆپیشاندان و سووتاندنە لە دوای ئەوەی دێت شەوی ڕابردوو لە دوای تەقینەوەی پایسکیلێکی بۆمب رێژکراو لە نزیک خێوەتی خۆپیشاندەران 11 خۆپیشاندەر بریندار بوون