رۆیتەرز : ئیسرائیل چەکێکی لەیزەری نوێی لە سنوورەکانی غەززە جێگیر کردووە

 

رۆیتەرز ئاشکرای دەکات ئیسرائیل لە ئێستادا خاوەن چەکێکی لەیزەرییە بە ناوی ( لەهەڤ یۆر ) واتە شمشیری رووناکی ، ئەو چەکە لە توانای داهەیە هەر جووڵەیەکی ئاسمانی و تەنێکی تەقەمەنی بتەقێنێتەوە پێس ئەوی بکەوێتە سەر زەوی .

 

هاوکات وەزارەتی بەرگری ئیسرائیلیش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوەو  جەخت لەوە دەکاتەوە ، ئەوسیستەمە  چەکە لە هیچ شوێنێکی تری جیهان  وێنەی نییەو توانیایی خێراییەکەی لە سەرووی خێرایی نوورەوەیە .

 

هەر لەمبارەوە ئیسرائیل باس لەوە دەکات ئەو چەکە بۆ ئەو کۆلارەو باڵۆنە ئاگرینانە بە کار دێین کە لە غەززەوە بە ئامانجی سووتاندی دەغل و دان و باغی ئیسرائیلیەکان بەرەو سنوورەکانی ئەو وڵاتە هەڵیدەدەن

Back to top button