جەمیل بایك لەلایان پاسەوانە تایبەتەكەی هەوڵی تیرۆركردنی درا
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە دوێنی لە قەندیل جەمیل بایك هەوڵی كوشتنی درا بەڵام هەوڵەكە فەشەڵی هێنا”.
سەرچاوەیەك لە قەندیل بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند، دوێنی لەناكاو دەنگی تەقەیەكی ناوخۆی لەناو چیای قەندیل هات، سەرەتا هیچی لەبارەیە نەگوترا، بەڵام ئەمرۆ ئاشكرا بوو كە هەوڵێك هەبوو بۆ تیرۆر كردنی جەمیل بایكی سەركردەی پارتی كرێكارانی( پەكەكە)
سەرچاوەكە گوتیشی بەپێی زانیاریەكان دوێنێ لەلایان پاسەوانی تایبەی جەمیل بایك كە زیاتر لە 20 ساڵە گەریلایە و لەگەڵ جەمیل بایك و سەركردەكانی پەكەكە بووە، هەوڵی تیرۆر كردنی دراوە، بەڵام هەوڵەكەی فەشەڵی هێناوە”.
سەرچاوەكە دەلێت گەریلاكانی پەكەكە پاسەوانە تایبەتەكەی جەمیل بایكیان بە میت ناو بردووە لەكاتێكدا 20 ساڵە لەناو گەریلایە و زیاتر لە 8 ساڵە پاسەوانی تایبەتی جەمیل بایك بووە بەڵام هیچ زانیاریەكی تریان لەبارەی ناو و رەگەزی پاسەوانەكە بڵاو نەكردۆتەوە”.