بارەگای بارزانی سێ برووسکەی هاوخەمی ئاراستەی بنەماڵەکانی لیوا بەهرام عەریف ، مامۆستا عه‌بدولره‌حمان مه‌لا ره‌سوڵ و مامۆستا محەمەد تەیب دەكات

 

 

لە هەرسێک بروسکەی هاوخەمی بارەگای بارزانی ، وێڕای دەبڕینی هاوخەمی و هاوسۆزی بۆ خانەوادەی خوا لێخۆشبووان ، لە خودای مەزن دادەکەن رۆحی ئازیزانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات

 

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین

به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی برای به‌ڕێزتان موقه‌ده‌م(ئه‌کره‌م عه‌ریف یاسین)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره داواکارین گیانی موقه‌دم ئه‌کره‌م برای خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی خۆی شاد بکات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ک ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

۲۱ـی ٨ـی ۲۰۲۰

………………………….

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستا عه‌بدولره‌حمان مه‌لا ره‌سوڵ ده‌کات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، مامۆستا عه‌بدولڕه‌حمان مه‌لا ره‌سوڵ

به‌دڵگرانیه‌کی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی دایکی  به‌ڕێزتان خاتوو(ئامینه‌ ره‌سوڵ)مان پێگه‌یشت.

سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان ده‌که‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌می ئێوه‌ و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌زانین.

له‌ خودای دلۆڤان داواکارین دایکی خوالێخۆشبووتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و خزمانتان ببه‌خشێت.

انا للە وانا الیە راجعون

بارەگای بارزانی

۲۱ـی ٨ـی ۲۰۲۰

………………………….

بارەگای بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا محەمەد تەیب دەكات

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەڕێزان لە خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا محەمەد تەیب

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی دڵسۆز و نیشتیمانپەروەر (مامۆستا محەمەد تەیب)ـمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سەرجەم خزم و كەسوكارتان دەكەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

لە خودای گەورە داواكارین گیانی پاکی مامۆستا محەمەد تەیب بەر دلۆڤانیی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات، دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

بارەگای بارزانی

۲۱ـی ٨ـی ۲۰۲۰

Back to top button