زیقار گڕ دەگرێت
ترساندن هیچ لە خۆپیشاندەرانی باشووری عێراق لە بەرزکردنەوەی دەنگ بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان پەشیمان ناكاتەوە، لە لایەكی تر بە شێوەیەکی بەرچاو لێکۆڵینەوە لەو زنجیرە کوشتنانەی کە چەندین چالاکوانیان کردۆتە ئامانج دەستی پێكردوە
سەرەڕای تەقینەوەکەی شەوی هەینی ، لە یەکێک لە چادرەکانی خۆپیشاندانەكان لە مەیدانی ئەلحەبیبی لە ناوەڕاستی ناسریە ( ناوەندی پارێزگای دیقار ) ،بەڵام خۆپیشاندەران جارێکی تر دەنگی خۆیان بەرزکردەوە و ئیدانەی کوشتن و ترساندنیان کرد
سەر لە بەیانی ڕۆژی شەممە ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران شەقامی ئیبراهیم ئەلخەلیلیان لە ناوەندی شارەکە گرت، کە رێگایەکی گرنگ و زیندووە و دەکەوێتە ناو دڵی ناسریە