سێ هەزارو 965 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیانراوێکدا کە تایبەتە بە 24 کاتژمیری ڕابردووی تووشبووانی کۆرۆنا ئاشکرای دەکات لەو ماوەدا 3 هەزار و 965 حڵەتی نوێی تووسبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە

 

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هەر لەو 24 کاتژمێرەدا 2 هەزار و 947 کەس چاک بوونەتەوەو 70 کەسیش گیانیان لە دەست داوە .

 

بە پێی ئاماری گشتی تا ئێستا لەعێراق دا کۆی گشتی تووشبووان گەیشۆتە 201 هەزار و 50 کەس .

 

143 هەزار و 393 کەس چاک بوونەتەوەو 6 هەزار و 353 کەسیش گیانیان لە دەستداوە

Back to top button