سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نامەیەکی ئاراستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کردووە

 

سەفین دزەیی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەكانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لیداونێکدا بۆ راگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات پێش سەردانی شاندی هاوبەشی عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەمریکا ، مەسرور بارزانی نامەیەکی بۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆ ناردووە .

 

سەفین دزەیی لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات : ”پێش كۆبوونەوەكەی نێوان شاندی عێراق و ئەمریكا لە واشنتۆن، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نامەیەكی بۆ مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ناردووە و پشتیوانی هەرێمی كوردستانی بۆ ڕێككەوتننامەكە و ئامادەیی هەرێمی كوردستانیشی بۆ دایالۆگ لەگەڵ عێراقی فیدرال بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتەكان دەربڕیوە، هەروەها داواشی لە ئەمریكا كردووە كە ڕۆڵی خۆیانلە چارەسەری کێشەکاندا بە ئەرێنی ببینن .

 

سەفین دزەی روونی دەکاتەوە ، نامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاریگەری خۆی هەبووە بۆیەش لە دانووستانەکاندا : “ئەمریكا مه‌به‌ستی بووه‌ په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باش بێت و له‌ دۆخێكی ئاسایی بێت و سه‌قامگیریی ته‌واو لە نێو عێراقدا هه‌بێت، چونكه‌ ده‌زانێت ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژیشی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بێت، به‌ڵام عێراق كێشەی نێوخۆی هه‌بێت و نه‌توانێت گرفته‌كانی چاره‌سه‌ر بكات، به‌تایبه‌تیش بابەتی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی، ئه‌وه‌ دۆخەكە چارەسەر نابێت“.

“.

 

Back to top button