لە سلێمانی ٦٨٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
لەگەڵ ئەوەی ژمارەت تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی بەرەو هەڵکشان چووە لە ئێستادا ژمارەی ئەوانەی کە ڤایرۆسەکەش تێدەپەڕێنن رووی لە زیاد بوونکردووە بە جۆرێک تەنها لە یەک هەفتە ٦٨٦ کەس لە سلێمانی چاکبوونەتەوە
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ٦٨٦ کەس لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە، واتە لە ١٣/٥/٢٠٢٠ تاوەکو ئەمڕۆ شەممە ٢٢/٨/٢٠٢٠، شەش هەزار و ١١٠ کەس چاکبوونەتەوە.
شایەنی باسە تەنیا لە پارێزگای سلێمانی ١٠ هەزار و ٨٢٢ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ٥٣٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا ٢٤ هەزار و ٢٧١ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان دەستنیشانکراون، ١٤ هەزار و ٢٨ تووشبوو چاکبوونەتەوە و ٨٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.