به‌سرە له لێواری ته‌قینه‌وه‌یه كازمی له‌به‌رده‌م گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ستدایه
دوای ئه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌ردانی ئه‌مریكای كردوو چه‌ند گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ ئه‌و ،ڵاته واژۆكرد، رێككه‌وتنه‌كه بووه مامیه‌ی ناڕه‌زایه‌تی گرووپه توندڕه‌وه شیعه‌كان كه‌لایه‌نگیری ئێران ده‌كه‌ن دژ به ئه‌مركیا، هه‌رئه‌مه‌ش بووه هۆی ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق.
به پێێ زانیاریه‌كانی میدیا عێراقیه‌كان پرۆسه‌یه‌كی ئه‌منی گه‌وره دژ به‌و میلیشیایانه‌ی له به‌سره خۆپیشاندان ده‌كه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پرۆسه‌كه به ناوی (ده‌مه‌وبه‌یانی سوور) كه پاڵپشتی ئه‌مریكا و به‌ریتانیانی له‌گه‌ڵ و هاوكات چه‌ندین فڕۆكه وفڕۆكه‌ی بێ فڕؤكه‌وان خراونه‌ته خزمه‌ت ئۆپراسیۆنه‌كه.
سه‌رچاویه‌كی ئه‌منیش له به‌سره به میدیاكانی عێراقی راگه‌یاندووه دۆخی ئه‌و پارێزگایه له ده‌ست ده‌رچووه‌و ده‌شێت وه‌ك سه‌ره‌تای رووخانی كازمی له به‌سه‌ره‌وه ته‌ماشا بكه‌ین، وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك كازمی بریاریداوه گشت سه‌ركرده‌كان و ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به هادی عامری و قه‌یس وئه‌بو عه‌لی عه‌سكه‌ری ده‌ستگیر بكرین و، بدرینه ده‌ستی یاسا
پرۆسه‌كه پاش به‌سره دیوانی یه‌و ناسریه‌ش ده‌گریته‌وه و، چه‌ندین لیوای ئه‌منی و سه‌ربازی و پۆلسی ئیتحادی و سوات و دژه تیرۆر و ئه‌مریكی یه‌كان و به‌ریتانیا كان تیدا به‌شدار ده‌بن..