سه‌رۆكی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی مالكی بۆ ده‌سه‌ڵات ده‌كات

خواكوڕك

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ینێت، “له‌ عێراقدا هه‌موو حوكمه‌ته‌كان و عێراقیه‌كانیش شكستیان هێنا له‌ پێكه‌وه‌ژیان و هاوبه‌شی، بۆیە باشترە ئێمە دوو دراوسێی باشی یەکدی بین”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌ 23/1/2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ میانی دیدارێكی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند، “مه‌به‌ستی مالكی له‌ لادانی وه‌زیره‌ سیادیه‌كانی عێراق و هوشیار زێباری، دژایه‌تی كردنی عه‌بادی بووه‌ و مه‌به‌ستیش شكستهێنان بووه‌ به‌ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و لاوازكردنی عه‌بادی، به‌م كاره‌ش هه‌وڵی ده‌دا خۆی بێته‌وه‌ سه‌ر حوكم”.

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی مالكی بۆ بوون به‌ سه‌رۆك وه‌زیران، بارزانی ده‌ڵێت، ” ئه‌گه‌ر پیلانه‌كه‌ی نوری مالكی بۆ گرتنه‌وه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات سه‌ركه‌وتوو بووایه‌، ئه‌وا ئه‌وكات به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ عێراق و ریفراندۆم، سه‌ربه‌خۆییم راده‌گه‌یاند”.

سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌شڵێت، “نوری مالیکی سیاسەتێکی تائیفی گرتەبەر به‌رامبه‌ر گه‌لی کوردستان و عەرەبی سوننە، كه‌ هیچ كاتێك له‌و باوه‌ڕه‌ نه‌بووم به‌مشێوه‌یه‌ كینه‌ له‌دڵ بێت به‌رامبه‌ر كورد”.

 

Back to top button