ئەمریکا سزای بەسەر ١٤ بەرپرسی ئێرانی‌دا سەپاند
له نوێترین بریاردا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سزای قەدەغه‌ی گەشتکردنی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ،بەسەر چوارده کەسایەتی ئێرانی‌دا سەپاند به هۆی ئه‌وه‌ی پێشێلکاریی گەورەیان به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤ كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سزاکە سنووردارکردنی پێدانی ڤیزا بە سێزده کەس له به‌رپرسانی ئێرانی ده‌گرێته‌وه كه له میانی سالانی هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك و به پلانێكی پێشوه‌خته ده‌ستیان كردووه به كوشتنن و تیرۆر كردنی نه‌یارانی حكومه‌تی كۆماری ئیسلامی ئێران، له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی ئێران و جیهان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی روونكردووه‌ته‌وه، لەگەڵ ئەو سێزده کەسەدا، سزای بەسەر ” حوجەتوڵا خودایی سووری” بەڕێوەبەری بەندیخانەی ئیڤینە لە ئێران سه‌پاندووه. خودایی سووری، بە بەڕێوەبردنی دامەزراوەیەک تۆمەتبارکراوە کە، نموونەی هه‌ر دیاری ئەشکەنجەدان و شێوازەکانی سزادان و مامەڵەی وەحشییانە و نامرۆییانە و سوکایەتیپێکردن بووه به‌رامبه‌ر به گیراوه سیاسیه‌كان.
ئەمریکا دەشڵێت: ئەم سزایانە، پەیامێكه بۆ سه‌رجه‌م قوربانیانی ئێرانی لە هەموو جیهاندا و پێیاندەڵێت: ئێمە کار دەکەین بۆ پتەوکردنی لێپرسینەوە له‌و کەسانەی كه تیرۆر و تووندوتیژی بڵاودەکەنەوە. هەروەها بەڵێنیداوە بە بەردەوامبوون لەسەر گوشار خستنە سەر ئێران بۆ ئەوەی بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ گەلەکەیدا بکات.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه واشنتۆن دەستەوستان ناوەستێت بەرامبەر بێدەنگکردنی بەرهەڵستکارەکانی ئێران، لە رێگەی تیرۆر و تووندوتیژییەوە كه حكومه‌تی تارن پێی هه‌ڵده‌ستێت.