دوو بەرپرسی لوبنانی بە هۆی تەقینەوەکەی بەیرووت دەستگیر کران

بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەیرووتی پایتەختی لوبنان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دوو بەرپرسی دیکەی ئەو وڵاتە، دەردەچێت.

میدیا لوبنانییەکان بڵاویان کردوه‌وه‌ به‌ فه‌رمانی دادوه‌ر فاسی سوان، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هره‌كام له‌ حەنا فارس، بەڕێوەبەری ناوچەی بەیرووت لە ئیدارەی گومرگی لوبنان و نائیلە حاج، بەرپرسی ئەو کۆمپانیایە كه‌ بە نۆژەنکردنەوەی کۆگای عەنباری ژماره‌ 12 راسپێردرابوو، دەرکرا.

به‌مه‌ش له‌ سه‌رتای لێكۆڵینه‌وكان له‌ كه‌یسی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت تا ئیستا ژمارەی ئەو کەسانەی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، گەیشتە شەش کەس. رۆژی سێشەممە چواری هه‌شتی دووهه‌زار وبیست تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەندەری بەیرووت روویدا و بەپێی دوایین ئامار١٨١ کوژران و زیاتر لە ٥٠٠٠ كه‌سیش بریندار بوون ، ئه‌مه‌ بێجگە لە تێکچوونی ماڵ و حاڵی زیاتر لە ٣٠٠٠٠٠ و وێرانبوونی بەشێکی شارەکە.

رووداوه‌كه‌ بە گەورەترین تەقینەوەی ناناوکی لەسەر زەوی هەژمار کراوە، به‌و پێیه‌ی بچووکتر بوو لە تەقینەوە ناوکییەکان و زۆر گەورەتربوو لە تەقینەوە ئاساییەکان.

Back to top button