بەرێوەبەری پۆلیس: ئەو ئەندام پەرلەمانتارەی نەوی نوێ ئەگەر ئێمە نەباین خەڵكی كاسبكار ئازاریان پێدەگەیاند
ئەندام پەرلەمانتاری گروپەكەی شاسوار بەناوی كاوە عەبدولقادر رایگەیاندبوو گوایە لەلایان هێزە ئەمنیەكانەوە رێگری لێكراوە و پەلامار دراوە، لەو بارەیەوە پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە”ئەمڕۆ بەڕێز کاوە عبدالقادر پەرلەمانتاری پەرلەمانی کوردستان چووەتە ناو بازاڕ و خەڵکی هانداوە بۆ ئەوەی خۆپێشاندان ئەنجامبدەن، لەلایەن خەڵکی کاسبکاری ناوبازاڕ و سڤیل پەلاماری دراوە و ویستراوە ئازاری پێبگەێنن، لەوکاتەدا پۆلیس بەئەرکی خۆیان ھەڵساون و بەهانای ئەو بەڕێزە چوونە و توانیویانە پەرلەمانتارەکە لەژێردەستی خەڵکەکە دەرباز بکەن و نەهێڵن ئازارى پێبگات”
هەروەها راشی گەیاندووە”بۆیە هەموو ئەو پڕوپاگەندە و دەنگۆ و چەواشەکاریانە رەتدەکەینەوە کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکات گوایە پۆلیس ئازاری ئەو پەرلەمانتارەی داوە، ئەمە بەهیچ شێوەیەک راست نییە و دوورە لەڕاستییەوە.”
پێشتر ئەو پەرلەمانتارە رایگەیاندبوو كە خۆپێشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدەن”.