پەلكی لیمۆ ئەم سوودانەی هەیە

لیمۆ، وەكو میوەیەكی سیحری وایە پزیشكان زۆر ئامۆژگاریمان دەكەن بیخۆین، تەنانەت باسی ئەوەشیان كردووە كە پەلكەكەی زۆر سوودی هەیە، وەك ئەمانەی لای خوارەوە.

1. بیدە لە ژێر باڵەكانت سوودی دەبێت بۆ نەهێشتنی بۆنی ئارەق لەو جێگەیەدا.

2. بیدە لەو شوێنانەی كە ڕەش بوون وەك ئەنیشك و ئەژنۆكان.

3. بیدە لە دەموچاوت و ماوەیەك مەساجی پێبكە سوودی هەیە بۆ لابردنی پێستە مردووەكان لە پێستداو هەروەها لە وشك بوونەوەی پێست دەتپارێزێت.

4. بیخشینە لە ددانەكانت سوودی دەبێت بۆ سپی كردنەوەیان.

5. كاتێك سیرو پیاز قاش دەكەیت و بۆنی دەستەكانی ناخۆش دەبن ئەم لیمۆیەی لێبدە ئەو بۆنە ناخۆشەی ناهێڵێت.

Back to top button