لەسەر داوای كریستیانۆ یۆڤێنتۆس یەكەمین ئۆفەر بۆ گواستنەوەی بێنزێما پێشكەش دەكات

رۆژنامەنووسێكی ئیتالی متمانە پێكراو ناوەڕۆكی گفتوگۆیەكانی یانەی یۆڤێنتۆس و ریال مەدریدی بۆ گواستنەوەی كەریم بێنزێما بۆ یانەی خانمە پیرەكە ئاشكرا كرد.

بەگوێرەی تاكیناردی بالمیری، ڕۆژنامەنووسی ناسراو یانەی یۆڤێنتۆس لەسەر داواكاری كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئۆفەرێكی پێشكەش بە ریال مەدرید كردوە كە تێیدا ئامادەیی دەبڕیوە هەردوو یاریزان دۆگلاس كۆشتا و ئالێكس ساندرۆ بە مێرەنگی بدات لەبەرامبەر بەدەستهێنانی كەریم بێنزێما، لە درێژەی هەواڵەكە هاتوە كە كریستیانۆ پێی وایە لەگەڵ كەریم دەتوانێت گۆڵی زیاتر تۆمار بكات و زیاتر بدرەوشێتەوە وەك ئەو رۆژانەی لەگەڵ یاریزانە فەرنسییەكە لە ریال مەدرید بەیەكەوە یارییان دەكرد.

بەپێی هەواڵەكە وەڵامی ڕیال مەدرید لەم بارەیەوە ئەرێنی نەبووە و زێدان ڕازی نەبووە دەستبەرداری هێرشبەرەكەی ببێت كە ئەم وەرزە ئاستێكی باشی پێشكەش كردبوو، لە كاتێكدا بێنزیما بێ دەنگە چاوەڕێی بڕیاری یانەكەی دەكات.

Back to top button